سوپاسنامه‌یه‌ك لە نه‌وشیروان مسته‌فاوە بۆ خه‌ڵكی كوردستان
ه‌وشیروان مسته‌فا سوپاسنامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات بۆ به‌شداریكردنیان له‌پرسه‌ی خاتو شوعله‌ عه‌لی‌ کە ئەمە ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

سڵاو و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌مو هاوڵاتیانی كوردستان:
له‌خودا داواكارم هه‌میشه‌ خۆش به‌خت بن و نیشتیمانیش هه‌میشه‌ ئاوه‌دان و دوربێت له‌ هه‌موو كاره‌ساتێك، له‌ناخی دڵه‌وه‌ سوپاسی یه‌ك به‌یه‌كی هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌كه‌م كه‌ چ به‌سه‌ردان یان نامه‌، هاوخه‌می خۆیان بۆ كۆچی دوایی هاوژین و هاوسه‌ری ئازیزم شوعله‌ عه‌لی سه‌عید پیشانداوه‌.
به‌شداریكردنی ئێوه‌ له‌ پرسه‌كه‌ و هاوخه‌میتان بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌مان ئاسوده‌یی و ئارامی پێ به‌خشین و ئه‌وه‌ی به‌بیر هه‌مومان هێنایه‌وه‌ كه‌ كورده‌كان هه‌میشه‌ چۆن له‌ ناخۆشی و تاڵی ژیاندا هاوخه‌م و پشتگیریكه‌ری یه‌كترن.
له‌خوا داواكارم هه‌میشه‌ سه‌رفراز بن و هه‌رگیز مه‌رگی ئازیزانتان نه‌بینن و نیشتیمانیش هه‌میشه‌ روی له‌ ئاسۆی رون بێت و رۆژ به‌ رۆژ به‌ره‌وگۆڕان و پێشكه‌وتن و سه‌رفرازی و ئاشتی هه‌نگاو بنێت.
دوباره‌ سوپاس بۆ هه‌مو كه‌س و لایه‌نێكی به‌رێز كه‌ هاوخه‌می ئێمه‌ بون و به‌پێزانینێكی زۆره‌وه‌ ستایشی هاوخه‌می به‌شداریكردنتان ئه‌كه‌م له‌ پرسه‌ی خوا لێخۆش بودا.
هه‌ربژین و له‌خۆشیدا بن.

براتان نه‌وشیروان مسته‌فا 
23/3/2017
26/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .