
عەمار حەکیم پرسەنامە ئاڕاستەی نەوشیروان مستەفا دەکات

عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عیراق بۆ كۆچی دوایی خاتو شوعله عه‌لی پرسه نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات.
ده‌قی پرسەنامەکە:
به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
السَّلامُ عَلَيْكُم ورَحْمَةُ اللهِ وَبَرَكاتُهُ
به داخ و په‌ژاره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی هاوسه‌ری خوالێخۆشبوتان، خاتو شوعله عه‌لیمان پێگه‌یشت، كه به خه‌باتی دژ به رژێمی له‌ناوچو ناسراوه و دو شه‌هیدیشی پێشكه‌شی ئازادی كردوه، پرسه و سه‌رخۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان ده‌كه‌م و له خوای گه‌وره داواكارین خوالێخۆشبو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و ئارامی و سه‌بوری به ئێوه و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان ببه‌خشێت.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
عه‌مار حه‌كیم - سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانیی عێراق