پرسەنامەی ئەیاد عەلاوی بۆ کۆچی دوایی خاتو شوعلە عەلی
ئه‌یاد عه‌لاوی‌ جێگری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق بۆ كۆچی‌ دوایی خاتو شوعله‌ عه‌لی‌ پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات.

دەقی پرسەنامەکە:
برای‌ خۆشه‌ویستم: نه‌وشیروان مسته‌فای‌ به‌ڕێز 
رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان 
السَّلامُ عَلَيْكُم ورَحْمَةُ اللهِ وَبَرَكاتُهُ

به‌ دڵێكی‌ پڕ له‌ باوه‌ڕ به‌ قه‌زاو قه‌ده‌ر و به‌ خه‌مێكی‌ زۆره‌وه‌، هه‌واڵی‌ كۆچی‌ دوایی‌ خاتو شوعله‌ عه‌لی‌ سه‌عیدی‌ هاوسه‌رتانم پێگه‌یشت، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ خۆت و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌م، داواكارم له‌خوای‌ گه‌وره‌ گیانی‌ خوالێخۆشبو به‌ به‌هه‌شتی‌ به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامیش به‌ ئێوه‌ ببه‌خشێت. ئه‌یاد عه‌لاوی‌
جێگری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق
28/03/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .