بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان سەردانی لایەنەکان دەکەن
ژماره‌یه‌ك له‌ رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌ بۆ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن و دەسەڵاتداران لە مەترسی پەکخستنی دامەزراوە شەرعییەکان ئاگادار دەکەنەوە.

زیاتر له‌ (70) رێكخراو و سه‌ندیكای‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌ کە كه‌مپەینی‌ شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه‌یان راگه‌یاندوه، هەوڵەکانیان بۆ‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان خستوەتەگەڕ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌ردانی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ن.

له‌ سه‌ردانێكیاندا بۆ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌گه‌ڵ عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌ ‌و سۆز عه‌بدولقادر ئه‌ندامی‌ ژوری‌ په‌رله‌مان ‌و حكومه‌تی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆبونه‌وه‌ و جه‌ختیان له‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و  كۆتایی‌ هێنان به‌ قه‌یرانه‌كان كرده‌وه‌.

كه‌مپەینی‌ شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه‌ لە کۆبونەوەیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان جەخت دەکەنەوە؛ په‌كخستنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌، چونکە  په‌رله‌مان هێمای‌ دیموكراسییه‌ و به‌ په‌كخستنی‌ هه‌مو به‌شه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات شه‌رعیه‌تییان لاواز ده‌بێت.
19/04/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .