
سەرکردایەتى هاوبەش: پەرلەمانى کوردستان ریفراندۆم و سەربەخۆیى یەکلا دەکاتەوە
سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنن؛ ریفراندۆم و سەربەخۆیى و دامەزراندنى دەوڵەت مافى رەواى خەڵکى کوردستانە، بەڵام ئەوە بابەتێکى نیشتمانییە و لە پەرلەمانى کوردستان یەکلایى دەکرێتەوە.
پێش نیوەرۆى ئەمڕۆ شەممە، سەرکردایەتى هاوبەشى بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتى نیشتمانى کوردستان لە سلێمانی ئەنجامدرا و دواى کۆبونەوەکە لە راگەیەنراوێکدا سەرکردایەتى هاوبەش رایگەیاند؛ ریفراندۆم و سەربەخۆیى و دامەزراندنى دەوڵەت مافى رەواى خەڵکى کوردستانە، ریفراندۆم و سەربەخۆیى بابەتێکى نیشتمانییە و لە پەرلەمانى کوردستان یەکلایى دەکرێتەوە.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (22/4/2017) سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتۆێی چه‌ند پرسێك كرا‌و راو بۆچونی پێویستیان له‌باره‌وه ئاڵۆرگۆڕكرا، كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، كه ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان مافێكی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستانه، له‌به‌ر رۆشنایی مادده‌ی (11)ی رێكه‌وتنامه‌ی سیاسی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان پشتیوانی ده‌كه‌ین، كه تێدا هاتوه:
1- هه‌ردولا كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ی، كه مافی چاره‌ی خۆنوسین و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی مافی گه‌لی كوردستانه، پێویسته ئاماده‌كاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ بكرێت به‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆمیشه‌وه، ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێكی نیشتمانیه و له‌به‌ر رۆشنایی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
2- هه‌ردولا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری ئیداریی هه‌رێمی كوردستان.
دوه‌م: بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ژیان خه‌ڵكی كوردستان و باشتركردنی دۆخی گوزه‌ران و چاككردنی باری دارایی و ئابوری، له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كی و گرنگه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه بو.
سێ یه‌م: رێكخستنه‌وه و باشتركردنی كارگێڕی خۆجێتی له‌سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌رین، به‌تێرو ته‌سه‌لی گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا، له‌و پێناوه‌شدا كۆسپه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ردولا ده‌ستنیشان كران و میكانیزمی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنیان بڕیاری له‌سه‌ردرا.
له‌ته‌وه‌ری كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هه‌ردولا به‌هێزتر بكرێت و كۆبونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش به‌رده‌وام بن له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆبونه‌وه‌ی داهاتو ئه‌نجام بدرێ.
سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
22/4/2017