وتەبێژی گۆڕان: ئیدانەی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەکەین
بزوتنەوەی گۆڕان ئیدانەی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم دەکات و دەڵێت: ئەو پەلامارە هیچ پاساوێکی نیە.

د.شۆڕش حاجی، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند؛ ئەوان بە توندی ئیدانەی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەکەن و ئەو کارە پێشێلکارییەکی رون و ئاشکرای سەروەری خاکی هەرێمە.

وتیشی: پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هیچ پاساوێکی نیە و جەختیشی کردەوە کە ئەو کارەی تورکیا جارێکی تر پێویستی یەکڕیزی نێوماڵی کوردی سەلماند.
26/04/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .