وه‌فدێكی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ گۆڕانخوازانی دوکان کۆبونەوە
رۆژی شه‌ممه‌ وه‌فدێكی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاو و گۆڕانخوازانی سنوری مه‌كۆی قه‌زای دوكان كۆبونه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر دۆخی سیاسی و حوكمڕانی هه‌رێم، په‌یوه‌ست به‌ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان، هه‌روه‌ها پرسی ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو.

رۆڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و پرسانه‌دا بوه‌ بابه‌تی گفتوگۆی نێوان وه‌فدی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌ڵسوڕاوان و گۆڕانخوازانی سنوری مه‌كۆی دوكان.

گۆڕانخوازانی سنوره‌كه‌ش به‌گرنگییه‌ باس له‌م كۆبونه‌وانه‌ ده‌كه‌ن و پێیانوایه‌ له‌م رێگه‌یه‌وه‌ گۆڕانخوازان زیاتر ئاشنای كاری سیاسی و ئیداری بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌بن.

بڕیاره‌ وه‌فده‌كه‌ی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌ رۆژانی داهاتودا سه‌ردان ‌و كۆبونه‌وه‌كانیان فراوان بكه‌ن بۆ سنوری مه‌كۆكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كان و ئه‌م كۆبونه‌وه‌ و سه‌ردانانه‌ی وه‌فدی سه‌ركردایه‌تی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، سه‌رجه‌م ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.

07/05/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .