گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ نەوشیروان مستەفا بوه‌ جێگه‌ی‌ بایه‌خی میدیاکان‌
ه‌ڕانه‌وه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بوه‌ جێگه‌ی‌ بایه‌خی‌ میدیا جیهانی‌ ‌و ناوخۆیی‌ ‌و عه‌ره‌بیه‌كان ‌و زۆرێك له‌ چاودێرانیش به‌ ئومێده‌وه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌ڕوانن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە و پاش مانه‌وه‌ی‌ هه‌شت مانگ له‌ به‌ریتانیا، نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ رێگه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانیه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بوه‌ جێگه‌ی‌ بایه‌خی‌ میدیا جیهانی‌ ‌و ناوخۆیی‌ ‌و عه‌ره‌بیه‌كان ‌و بەشێکی زۆریش له‌ چاودێران به‌ ئومێده‌ وه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌ڕوانن، كه‌ ببێته‌ هۆی‌ جوڵه‌ی‌ سیاسی له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و هیوایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانه‌كان ‌و كێشه‌كانی‌ هه‌رێم.
14/05/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .