خوێندكارانی‌ ''دیالۆگی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌'' سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كه‌ن
بۆگفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم و كێشه‌ سیاسیه‌كانی‌ هه‌رێم و ئاگاداربون له‌ بۆچونی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانی‌ شاندی‌ دیالۆگی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كه‌ن.

شانده‌كه‌ی‌ خوێندكارانی‌ شاندی‌ دیالۆگی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ سلێمانی‌، له‌لایه‌ن جه‌لال جه‌وهه‌ر رێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌رله‌مان ‌و حكومه‌تی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسوڕاوانی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌وه‌ پێشوازیكرا و له‌ دیدارێكدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی‌ پرسی ریفراندۆم‌ و هه‌ڵوێستی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هه‌روه‌ها باس له‌و كێشه‌ سیاسیانه‌ كرا كه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا سه‌ریانهه‌ڵداوه‌.

هەروەک به‌ وردی‌ گفتوگۆكرا له‌باره‌ی‌ چۆنیه‌تی‌ چاره‌سه‌كردنی‌ كێشه‌كانی‌ هه‌رێم به‌ تایبه‌تی‌ پرسی‌ په‌كخستنی‌ داموده‌زگا شه‌رعییه‌كانی‌ هه‌رێم.

شاندی‌  خوێندكارانی‌ دیالۆگی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌  له‌ خوێندكاری‌ چه‌ند وڵاتێك پێكهاتون و سه‌رجه‌میان خوێندكارانی‌ ماسته‌ر ‌و دكتۆران له‌ بواره‌كانی‌ په‌یوه‌ندییه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان ‌و زانستی‌ سیاسی ‌و  یاسایی ‌و ئابوری‌ ده‌خوێنن.
08/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .