سەرکردایەتی هاوبەش کۆدەبێتەوە
سەعات پێنجی ئێوارەی رۆژی شه‌ممه‌ کۆبونەوەی سەرکردایەتی هاوبەشی گۆڕان و یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری سلێمانی دەستی پێکرد.

پێشتر، د.ئیسماعیل نامیق ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ هاوبه‌ش له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌ باره‌گای‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ له‌ سلێمانی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ هاوبه‌شی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد؛ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا پرسی‌ ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردنه‌كان و بژێوی‌ خه‌ڵك و موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران گفتوگۆی‌ له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت، وتیشی‌ :"داوای‌ رونكردنه‌وه‌ له‌یه‌كێتی‌ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌شداری‌ دو ئه‌ندامی‌ باڵای‌ ئه‌و دو حیزبه‌ له‌كۆمیته‌ی‌ ریفراندۆم".

10/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .