راگەیاندراوێک لە سەرکردایەتی هاوبەشی گۆڕان و یەکێتییەوە
کۆبونەوەی سەرکردایەتی هاوبەشی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆتایی هات و تێیدا چەند بڕیارێک دران.

بەپێی راگەیاندراوی کۆبونەوەکە، بڕیاردراوە لەسەر ئەوەی یەکڕیزی نیشتیمانی دروست بکرێت لەسەر پرسە نیشتیمانییە چارەنوسسازەکانی خەڵکی کوردستان.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەدا هاتوە، دەبێت دوای ئاسایی کردنەوەی پەرلەمان، ریفراندۆم ئەنجام بدرێت بۆ سەربەخۆیی لە سنوری کارگێڕی هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێندراوەکان.

لە خاڵی سێیەمی راگەیاندراوەکەشدا بڕیاردرا لەسەر دروستکردنی هاوپەیمانێتی فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان.


10/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .