وه‌فدێكی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی‌ گۆڕان ده‌كات
وه‌فدێكی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات ‌و چه‌ند پرسێكی‌ سیاسی گرنگ تاوتوێ ده‌كه‌ن .

دوانیوه‌ڕۆی‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ وه‌فدێكی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ ئۆلیڤه‌ر شناكنبێرگ، جێگری‌ باڵیۆزی‌ كۆماری‌ ئه‌ڵمانیای‌ فیدراڵ  له‌ عێراق سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ كرد و له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان لەشاری سلێمانی، له‌لایه‌ن محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، رێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ دیپلۆماسیه‌كانی‌ ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ژوره‌كه‌وه‌ پێشوازیان لێكرا.

 له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتو گۆكرا له‌سه‌ر بارودۆخی‌ سیاسی هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و عێراق هاوكات گفتوگۆكرا له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم ‌و بۆچونی‌ هێزه‌ سیاسیه‌كان به‌گشتی‌ بۆچونی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ تایبه‌تی‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌.
10/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .