گۆڕان؛ بۆچونی خۆی لەبارەی ریفراندۆمەوە بەبەریتانیا دەگەیەنێت
بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆخی‌ سیاسی هه‌رێم ‌و ریفراندۆم ‌و بۆچونی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌و باره‌یه‌وه‌، وه‌فدێكی‌ كونسوڵخانه‌ی‌ گشتی‌ به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی كرد.

پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی‌ كونسوڵخانه‌ی‌ گشتی‌ به‌ریتانیا له‌ هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ مارتن وۆر كونسوڵی‌ گشتی‌ به‌ریتانیا له‌ هه‌رێم سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی كرد‌ و له‌ لایه‌ن محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم رێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ دیبلۆماسیه‌كان ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ژوره‌كه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

 له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی‌ بارودۆخی‌ سیاسی هه‌رێم ‌و كێشه‌ سیاسیه‌كانی‌ هه‌رێم ‌و په‌یوه‌ندی‌ نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كان و چاره‌سه‌كردنی‌ كێشه‌كان به‌ رێگه‌ی‌ گفتوگۆ و دیالۆگ.

هاوكات گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی‌ پرسی ریفراندۆم ‌و بۆچونی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌وباره‌یه‌وه‌، له‌ ته‌وه‌رێكی‌ دیکەی كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی‌  په‌یوه‌ندی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌ تایبه‌ت له‌ باره‌ی‌ ریفراندۆم ‌و بۆچونی‌ هێزه‌ سیاسییه‌كانی‌ عێراق له‌وباره‌یه‌وه‌.
10/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .