بەمزوانە هاوپەیمانێتی فراكسیۆنەكانی نێوان گۆڕان ‌و یەكێتی رادەگەیەنرێت
ئەندامێكی سەركردایەتی هاوبەشی نێوان گۆڕان ‌و یەكێتی رایگەیاند؛ بە مزوانە هاوپەیمانێتى فراكسیۆنەكانی  گۆڕان ‌و یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و   پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاكان پێدەهێنرێت و جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیش لە پەرلەمانى عێراق دەڵێت:"پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەكە ئامادەكراوە".

لە بەشی شەشەمى مادەی (15)ى بڕگەی یەكەمی رێككەوتننامەی سیاسی نێوان گۆڕان ‌و یەكێتیدا هاتوە؛ (هەردولا پابەندن بە دروستكردنی ئیئتیلافێك بۆ فراكسیۆنەكانیان لە پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاكان بەمەبەستی هاوهەڵوێستی سیاسی و یاسایی، ئەم ئیئتیلافەش كراوە دەبێت بۆ بەشداری فراكسیۆنەكانی دیكە بەپێی پرۆتۆكۆڵی تایبەت) .بۆ ئەم بڕگەیەی رێككەوتننامەكەی نێوان گۆڕان ‌و یەكێتی سەكردایەتی هاوبەشی هەردولا لە دوا كۆبونەوەی خۆیاندا كە رۆژی (8)ی ئەم مانگە بەڕێوەچو بڕیاردرا بە دروستكردنی هاوپەیمانێتی (ئیئتلافی) فراكسیۆنەكان یەكێتی ‌و گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ‌و پەرلەمانی كوردستان ‌و ئەنجومەنی پارێزگاكان .

د. ئیسماعیل نامیق ئەندامی سەكردایەتی هاوبەشی نێوان گۆڕان ‌و یەكێتی رایگەیاند؛ بەمزوانە هاوپەیمانیی فراكسیۆنەكانی نێوان گۆڕان ‌و یەكێتی لەهەرسێ ئاستی  پەرلەمانی كوردستان ‌و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ‌و ئەنجومەنی پارێزگاكان رادەگەیەنرێت.

لاى خۆیەوە بەختیار شاوەیش جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت؛ ئیئتیلافەكە گەیشتوەتە قۆناغی كۆتایی و دوای ئیمزاكردنی لەلایەنە سەكردایەتی هاوبەشەوە رادەگەیەنرێت

پەیكەری ئیئتیلافی فراكسیۆنی گۆڕان و یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
سەرۆكی ئیئتیلاف
جێگری سەرۆك ئیئتیلاف
مەلەفی پەیوەندییەكان 
سكرتێری فراكسیۆن 

هاوكات برزۆ مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ئاشکراى دەکات؛ كارەكانی ئیئتیلافەكە كۆتایی هاتوە تەنها دەستەی بەڕێوەبردن ماوە دابنرێت لەكۆبونەوەی داهاتودا بڕیاری لەسەر دەدرێت. 

رێككەوتننامەی سیاسی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان ‌و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە لە (25) خاڵ پێكهاتوە یەكەمین رێككەوتننامەی سیاسی نێوان دو حیزبی سیاسیە كە تەواوی خاڵەكانی لەبەرژەوەندی گشتی و دژ بە بەرژەوەندی حزبی و كەسییە.
11/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .