وەفدێکی باڵای کۆمەڵی ئیسلامی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات
وه‌فدێكی‌ باڵای‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ عه‌لی‌ باپیر سه‌ردانی‌ بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن و بارودۆخی هه‌رێم و پرسی ریفراندۆم تاوتوێ دەکەن.

كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا وه‌فدێكی‌ باڵای‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، سه‌ردانی‌ مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی له‌ شاری سلێمانی كرد و له‌ لایه‌ن وه‌فدێكی باڵای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ پێشوازییان لێكراو له‌ ئێستاشدا هه‌ردولا له‌ كۆبونه‌وه‌دان.

لای خۆیه‌وه‌ د.ئاسۆ مه‌حمود، باژێڕوانی سلێمانی، به‌ (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی دو حیزبن په‌یوه‌ندی باش ‌و هه‌ڵوێستی هاوبه‌شیان هه‌یه‌.

وتیشی: "له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و پرسی ریفراندۆم گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت و هه‌ردولاش بڕوایان وایه‌ ریفراندۆم پرسێكی ته‌واو نیشتیمانییه‌ و ناكرێت بۆ حیزبه‌كان قۆرغ بكرێت، ناكرێت به‌بێ فلته‌ری شه‌رعی و قانونی كه‌ په‌رله‌مانی كوردستانه‌ تێبپه‌ڕێنرێت".
11/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .