دەقى راگەیەنراوى کۆبونەوەى بزوتنەوەى گۆڕان و یەکگرتوى ئیسلامى
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌، رایده‌گه‌یه‌نن: نابێت هیچ لایه‌ك پرسی‌ ریفراندۆم وه‌ك ده‌ستكه‌وت یان موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ بۆخۆی به‌كاربهێنێت ‌و جه‌خت له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی‌ بێ‌ مه‌رجی‌ په‌رله‌مان و كۆتایی‌ هێنان به‌ سیستمی‌ پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌نه‌وه‌. 

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی‌ باڵای‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیان کرد له‌ گردی‌ زه‌رگه‌ته‌، له‌ دوای‌ كۆبونه‌وه‌یان، راگه‌یه‌ندراوێكی‌ هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه ‌‌و جەختیان له‌سه‌ر به‌هێزكردنی‌ زیاتری‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان هه‌ردولا بۆ ئاڵوگۆڕی‌ بیروڕاو هه‌ماهه‌نگی‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌ سیاسییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان كرده‌وه‌.

13/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .