گۆڕان: ریفراندۆم دەبێت بۆ سەربەخۆیى بێت
بزوتنەوەی‌ گۆڕان جەخت دەکاتەوە لەوەی‌ دەبێت ریفراندۆم به‌مه‌به‌ستی‌ دروستكردنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ بێت له‌م به‌شه‌ی‌ كوردستان و ناکرێت ئەو پرسە بۆ ترساندن یان وەک فشار لە مەلەفی‌ نەوت و دانوستانی‌ نێوان هەرێم و بەغدا بەکاربهێنرێت. 

رۆژی شەممە، له چوارچێوەی‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ راوێژی‌ یه‌كێتی‌  نه‌ته‌وه‌یدا، ئاراس وه‌لی‌، ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان وتاری‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ی‌ پێشكه‌شكرد ‌و رایگه‌یاند؛ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ پشتیوانی‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كوردستان بوه‌‌ و ‌ئێستاش هاوكار‌ و هاوسۆزی‌ ده‌بێت ‌و "كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ییش ده‌بێت رێگا بگرێت له‌و لایه‌نانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت هه‌ژمونی‌ خۆیان به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی‌ تر ده‌سه‌پێنێت".

له‌باره‌ی‌ پرسی‌ ریفراندۆمیشه‌وه‌، وتی‌:"ریفراندۆم ده‌بێت به‌مه‌به‌ستی‌ دروستكردنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ بێت له‌م به‌شه‌ی‌ كوردستاندا به‌ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانیشه‌وه"‌.

ئەوەشی‌ خستەڕو کە دەوڵەتی‌ سەربەخۆش دەبێت ئامانج بێت نەک خەون و دروشم، پێمانوایە گۆڕینی‌ خەونی‌ سەربەخۆیی‌ بۆ ئامانجی‌ سەربەخۆیی‌ بێ فەراهەمی‌ پێشمەرجە مێژویی‌ و ریالیستیەکان تەنهاه گۆڕینی‌ دروشمێکە بۆ دروشمێکی‌ دیکە، ناکرێت ئەو پرسە بۆ ترساندن یان وەک فشار لە مەلەفی‌ نەوت و دانوستانی‌ نێوان هەرێم و بەغدا بەکاربهێنرێت.
16/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .