سبه‌ینێ هه‌ڵبژاردنی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

سبه‌ینێ هه‌ڵبژاردنی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت‌ پرۆسه‌ی‌ ناونوسین،بۆخۆكاندیدكردن بۆ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ و ئه‌ندامێتی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ به‌رده‌وامه‌.

به‌ڵێن ئیسماعیل، ئه‌ندامی‌ ژووری‌ هه‌ڵبژاردنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، به‌KNN ڕاگه‌یاند: بریاره‌ سبه‌ی‌ شه‌مه‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن بۆ  ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ڕێوه‌ بچێت‌و پرۆسه‌ی‌ خۆكاندیدكردن بۆ ئه‌ندامێتی‌ خانه‌ی‌ راپه‌راندن‌و رێكخه‌ری‌ گشتی‌ به‌رده‌وامه‌،‌و تارۆژی‌ 23 ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، هاوكات چۆمان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی‌ ژوری‌ یاسایی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ KNN ڕاگه‌یاند له‌ئێواره‌ی‌ دوێنێوه‌ پرۆسه‌ی‌ خۆكاندند كردن بۆده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ كۆتایهاتووه‌ ناوه‌كان ئاراسته‌ی‌ ژوری‌ یاسایكراوه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنیان.

پێشتر زمناكۆ جه‌لال رێكخه‌ری‌ ژوری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئه‌وه‌ی‌ ڕایگه‌یاند: به‌پێی‌ ده‌ستوری‌ ناوخۆیی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هه‌ر كه‌سێك ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ یاخود گشتی‌ یان كه‌سایه‌تیه‌كی‌ ناو بزوتنه‌وه‌كه‌ یان هه‌ر كه‌سێك مه‌رجه‌كانی‌ تێدا بێت ده‌توانێت خۆی‌ بۆ ڕێكخه‌ر‌و ئه‌ندامێتی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندن كاندید بكات و هیچ كه‌سێكیش بۆی‌ نیه‌ له‌ یه‌ك كاتدا بۆ دوو پۆست خۆی‌ كاندید بكات.

 

پێناسه‌ی‌ جڤاتی‌ گشتی‌

جڤاتی‌ گشتی‌ چه‌تری‌ پشتیوانی‌ سیاسی‌‌و مه‌عنه‌وی‌، دامه‌زراوه‌ی‌، راوێژكاری‌ بواره‌كانی‌ كاری‌ سیاسی‌، رێكخراوه‌یی‌، كارگێڕی، دارایی‌‌و میدیایی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌.

ئه‌ركه‌كانی‌ جڤاتی‌ گشتی‌

ئه‌ركه‌كانی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بریتییه‌ له‌ دانانی‌ نه‌خشه‌ی‌ كارو هاوكاری‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ به‌ راوێژ‌و راسپارده‌ ده‌رباره‌ی‌:

یه‌كه‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ پلانی‌ گشتی‌ جێبه‌جێكردنی‌ به‌رنامه‌ی‌ سیاسی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان

دوه‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌سه‌ر ئاستی‌ كوردستانی‌، عێراقی‌ فیدراڵ، ناوچه‌یی‌، جیهانی‌، له‌گه‌ڵ‌ حزب‌و رێكخراوه‌ سیاسیه‌كان.

سێیه‌م: ئاماده‌كاری‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا، ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقی‌ فیدراڵ، پارله‌مانی‌ كوردستان‌و هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ تر.

پێكهاته‌ی‌ جڤاتی‌ گشتی‌

یه‌كه‌م: جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پێكدێ‌ له‌و كه‌سایه‌تیه‌ گشتیانه‌ی‌ كه‌ له‌ماوه‌یه‌كی‌ ته‌مه‌نیاندا له‌یه‌كێ له‌ بواره‌كانی‌ ژیاندا به‌رپرسیارێتی‌ دیاریان هه‌بوه‌ له‌وانه‌:

1-كه‌سایه‌تی‌ سیاسی‌

2-كه‌سایه‌تی‌ زانستی‌

3-كه‌سایه‌تی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
21/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .