کۆبونەوەى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان دەستیپێکرد
کۆبونەوەى جڤاتى گشتى دەستىپێکرد و تێیدا ئەندامانى دەستەى سەرۆکایەتى دەستیانلەکارکێشایەوە و سەرۆک و جێگر و سکرتێرى نوێ بۆ جڤاتى گشتى هەڵدەبژێردرێن.

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، کۆبونەوەى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان دەستى پێکرد و تێیدا ئەندامانى دەستەى سەرۆکایەتى جڤاتى گشتى دەستیان لەکارکێشایەوە و (10) ئەندامى جڤاتى گشتى خۆیان بۆ دەستەى نوێ کاندید کردوە.

بڕیارە کەمێکى دیکە پرۆسەى هەڵبژاردنى دەستەى نوێى سەرۆکایەتى جڤاتى گشتى دەستپێبکات کە تێیدا سەرۆک و جێگر و سکرتێرى جڤات هەڵدەبژێردرێن و سەرۆکى جڤاتى گشتى دەبێتە ئەندامى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان.
22/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .