سەرۆکى جڤاتى گشتى هەڵبژێردرا
سەرۆک و دەستەى سەرۆکایەتى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان هەڵبژێردران و سەرۆکى جڤات دەبێتە ئەندامى خانەى راپەڕاندن.

دواى ئەوەى پرۆسەى هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان کۆتایى هات و دەنگەکانى ئەنجامان جیاکرانەوە، سەرۆک و جێگر و سکرتێرى جڤاتى گشتى هەڵبژێردران.

بەپێى ئەنجامى دەنگدانەکە، د. رەئوف عوسمان بە سەرۆکى جڤاتى گشتى هەڵبژێردرا کە دەبێتە ئەنجامى خانەى راپەڕاندن، هاوکات ساڵح محەمەد بە جێگرى سەرۆکى جڤاتى گشتى هەڵبژێردرا و دڵخواز قادر وەک سکرتێرى جڤاتى گشتى هەڵبژێردرا.

لاى خۆیەوە، د. رەئوف عوسمان دواى دوبارە هەڵبژاردنەوەى وەک سەرۆکى جڤاتى گشتى بە (تۆڕى میدیاى گۆڕان)ى راگەیاند؛ ئەم پرۆسەیە هۆکارە بۆ ئەنجامێک کە بەهێزکردنى بزوتنەوەى گۆڕان و جێبەجێکردنى پەیامەکانى کاک نەوشیروانە، وتیشى:"وەک تیم کار دەکەین بۆ بەرەوپێشبردنى بزوتنەوەى گۆڕان".
22/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .