جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ نوێی‌ هه‌ڵبژارد

پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆك ‌و جێگر ‌و سكرتێر هه‌ڵبژێردران ‌و هیچ سكاڵایه‌كیش له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ تۆمارنه‌كرا.

پێش نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نوێی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ڕێوه‌چوو. تێیدا د. ره‌ئوف عوسمان به‌ سه‌رۆكی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هه‌ڵبژێردرا‌و  ساڵح محه‌مه‌د به‌ جێگری‌ سه‌رۆك ‌و دڵخواز كاكه‌ڕه‌ش به‌ سكرتێر هه‌ڵبژێردران.

زمناكۆ جه‌لال، رێكخه‌ری‌ ژوری‌ هه‌ڵبژاردنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، دوای‌ پیرۆزبایكردن له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد هیچ سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ تۆمارنه‌كراوه‌ ‌و به‌وه‌ش پرۆسه‌كه‌ كۆتایی‌ هاتووه‌.


پێناسه‌ی‌ جڤاتی‌ گشتی‌

جڤاتی‌ گشتی‌ چه‌تری‌ پشتیوانی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌عنه‌وی‌، دامه‌زراوه‌ی‌، راوێژكاری‌ بواره‌كانی‌ كاری‌ سیاسی‌، رێكخراوه‌یی‌، كارگێڕی، دارایی‌ ‌و میدیایی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌.

ئه‌ركه‌كانی‌ جڤاتی‌ گشتی‌
ئه‌ركه‌كانی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بریتییه‌ له‌ دانانی‌ نه‌خشه‌ی‌ كارو هاوكاری‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ به‌ راوێژ‌و راسپارده‌ ده‌رباره‌ی‌:

یه‌كه‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ پلانی‌ گشتی‌ جێبه‌جێكردنی‌ به‌رنامه‌ی‌ سیاسی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان

دوه‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌سه‌ر ئاستی‌ كوردستانی‌، عێراقی‌ فیدراڵ، ناوچه‌یی‌، جیهانی‌، له‌گه‌ڵ‌ حزب‌و رێكخراوه‌ سیاسیه‌كان.

سێیه‌م: ئاماده‌كاری‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا، ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقی‌ فیدراڵ، پارله‌مانی‌ كوردستان‌و هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ تر.

پێكهاته‌ی‌ جڤاتی‌ گشتی‌

یه‌كه‌م: جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پێكدێ‌ له‌و كه‌سایه‌تیه‌ گشتیانه‌ی‌ كه‌ له‌ماوه‌یه‌كی‌ ته‌مه‌نیاندا له‌یه‌كێ له‌ بواره‌كانی‌ ژیاندا به‌رپرسیارێتی‌ دیاریان هه‌بوه‌ له‌وانه‌:

1-كه‌سایه‌تی‌ سیاسی‌

2-كه‌سایه‌تی‌ زانستی‌

3-كه‌سایه‌تی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌



.
22/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .