ئامادەکارییەکان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ ‌و خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن گەیشتوەتە قۆناغى کۆتایى
ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ ‌و خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان گه‌یشتوه‌ته‌ قۆناغی‌ كۆتایی، ناوی‌ كاندیده‌كان بۆ په‌سه‌ندكردنیان ئاراسته‌ی‌ ژوری‌ یاسایی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كرێت.

ژوری‌ هه‌ڵبژاردنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی ‌‌و خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن گه‌یشتوەته‌ قۆناغی‌ كۆتایی ‌و پرۆسه‌ی‌ خۆكاندید كردنیش بۆ ئه‌ندامێتی‌ خانه‌ی‌ راپه‌راندن له‌ سەعات (4:00)ى دواى نیوەڕۆى ئه‌مڕۆ كۆتایی‌ هاتوه‌.

ئەوەش دەخاتەڕو؛ دواتر ناوه‌كان ئاراسته‌ی‌ ژوری‌ یاسایی بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌كرێت بۆ په‌سه‌ندكردنیان پاشان  ژوری‌ هه‌ڵبژاردن سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌ لۆجسیتیه‌كان ته‌واو ده‌كات و  رۆژی‌ (25)ى مانگ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە، جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبوەوە و دواتر دەستەى نوێى سەرۆکایەتى جڤاتى گشتى هەڵبژێردران.
24/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .