ژوری هەڵبژاردن: (20) كه‌س خۆیان بۆ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن كاندید كردوه‌
ژوری‌ هه‌ڵبژاردنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ناوی‌ (20) كاندید ئاراسته‌ی‌ ژوری‌ یاسایی‌ ده‌كات و هه‌ر ئه‌مڕۆش ژوری‌ یاسایی‌ دوای‌ په‌سه‌ندكردنیان، ناوه‌كان ئاراسته‌ی‌ ژوری‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه‌.

ژوری‌ هه‌ڵبژاردنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌‌و خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندن كه‌ رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گه‌یشتۆته‌ قۆناغی‌ كۆتایی ‌و پرۆسه‌ی‌ خۆكاندیدكردنیش بۆ ئه‌ندامێتی‌ خانه‌ی‌ راپه‌راندن ئه‌مڕۆ كۆتایی‌ هاتوه‌.

ژوری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردوه‌، (20) كه‌س خۆیان بۆ شه‌ش پۆستی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندن كاندید كردوه‌و ناوی‌ كاندیده‌كان بۆ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ ‌و خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن ، ئاراسته‌ی‌ ژوری‌ یاسایی بزوتنه‌وه‌كه‌ كراون بۆ په‌سه‌ندكردنیان.

دوای‌ په‌سه‌ندكردنی‌ ناوه‌كان له‌لایه‌ن ژوری‌ یاساییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌ڵامی‌ ژوری‌ هه‌ڵبژاردن ده‌داته‌وه‌، سبه‌ینێش پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن ‌و رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
24/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .