کۆبوەوەی جڤاتی نیشتیمانی دەستی پێکرد

کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن و رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەستی پێکرد.

کۆبونەوەکە بە دەقیقەیەک وەستان لەگەڵ مارشی بزوتنەوەی گۆڕان دەستی پێکرد و سەرەتا جەمال محەمەد، سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان وتەیەک پێشکەش دەکات و دوای خوێندنەوەی نامەیەکی بڵاونەکراوەی نەوشیروان مستەفا، بۆ ئەندامانی جڤاتی گشتی و جڤاتی نیشتیمانی سەبارەت بە هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندن، دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە بەرپرسیارێتییەکەی رادەگەیەنێت.

دواتر پرۆسەی دەنگدان بەشێوەی نهێنی و راستەوخۆ لەناو ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی بۆ هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و پێنج ئەندامی دیکەی خانەی راپەڕاندن بەڕێوەدەچێت، کە لە کۆبونەوەی رۆژی شەممەی رابردوش ئەندامانی جڤاتی گشتی سەرۆکی جڤاتەکەیان هەڵبژارد کە راستەوخۆ بوە ئەندامی خانەی راپەڕاندن.

25/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .