دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندن کۆتایی هات

پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و پێنج ئەندامی دیکەی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان کۆتایی هات و جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستی پێکرد.

دوای کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و پێنج ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، لەنێو ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانیدا دەستی پێکرد و دوای دەنگدان راستەوخۆ پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستی پێکرد و لەنێو (20) کاندیددا، رێکخەری گشتی و پێنج ئەندامی خانەی راپەڕاندن هەڵبژێردرێن.

25/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .