عومەر سەید عەلی بەزۆرینەی دەنگ بەرێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا

بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، عومەر سەید عەلی بە رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا.

لە دەنگدانێکی نهێنی و راستەوخۆدا، ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی عومەری سەید عەلی وەک رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژارد و راستەوخۆ دەبێتە ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان و پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی دیکەی خانەی راپەڕاندن بەردەوامە.

عومەر سەید عەلی

ساڵی (1945) لەگەڕەكی شێخان لەشاری سلێمانی لەدایك بوە.
ساڵی (1974) خانەی مامۆستایانی لەسلێمانی تەواو كردوە.
هەمان ساڵ بوەتە پێشمەرگە.
دوای نسكۆی شۆڕش لەژیانی سیاسی بەردەوام بوە، ساڵی (1975) بوەتە ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان.
ساڵی (1976) رێكخستنەكانیان ئاشكرابوە لەگەڵ شەش سەركردەی كۆمەڵە لەئێران دەستگیر كران‌و رادەستی حکومەتی عێراق کرانەوە.
لە (11/7/1976) بەشەش ساڵ زیندانی سزا دراوە.
ساڵی (1979) بەر لێبوردنی گشتی كەوتوە و ئازادكراوە.
دوای ئازادبونی لەزیندان بە ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵە، سەركردایەتی یەكێتی هەڵبژێردراوەتەوە.
ساڵی (1980) بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە لەبناری كێوەڕەش بریندار بوە، پاشان رەوانەی سوید كراوە، سەرپەرشتی رێكخستنەكانی یەكێتی كردوە لەئەوروپا.
لەسەرجەم كۆنگرەكانی یەكێتی بەئەندامی سەركردایەتی‌ و پاشان مەكتەبی سیاسی هەڵبژێراوە.
ساڵی (1992) بوەتە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان.
ساڵی (2009) دەستی لەئەندامییەتی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كێشایەوە.
یەکێکە لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان.
ساڵی (2009) لەسەر لیستی گۆڕان خۆی كاندیدكردوە و دوای دەرچونی کشاوەتەوە.
کۆکاری فراكسیۆنەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بوە.
ئەمڕۆ (25/7/2017) بە رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا.

25/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .