خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردران

پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان کۆتایی هات و رێکخەری گشتی و سەرجەم ئەندامانی خانەی راپەڕاندن هەڵبژێردران.

بەپێی ئەنجامی کۆتایی جیاکردنەوەی دەنگەکان، کە بەئامادەبونی نوێنەری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و دادوەرێک و نوێنەرانی ژوری یاسایی و ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان بەرێوەچو، ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لەم هەڵسوڕاوانە پێکدێن:

عومەر سەید عەلی - رێکخەری گشتی

جەمال محەمەد - سکرتێری کاروباری جڤاتی نیشتیمانی

محەمەد تۆفێق رەحیم - سکرتێری کاروباری ژورەکان

عوسمان حاجی مەحمود - سکرتێری کاروباری باژێڕەکان

جەلال جەوهەر - سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان

شۆڕش حاجی - کاروباری خەڵک

رەئوف عوسمان - سکرتێری کاروباری جڤاتی گشتی

25/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .