رێکخەرى گشتى و خانەى راپەڕاندن سەردانى ئارامگەى کاک نەوشیروان دەکەن
دواى کۆتایى هاتنى پرۆسەى هەڵبژاردن و وەرگرتنى متمانە لەلایەن جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕانەوە، رێکخەرى گشتى و ئەندامانى خانەى راپەڕاندن و ئەندامانى جڤات و ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانى بزوتنەوەى گۆڕان سەردانى ئارامگەى نەوشیروان مستەفایان کرد.

شۆڕش حاجى، وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان، لەسەر ئارامگەى نەوشیروان مستەفا، سەرکردەى نیوسەدە لە خەباتى گەلى کورد، وتى:"پرۆسەکەى ئەمڕۆ هەنگاوێکى تر بو بەرەو پرەنسیپەکانى رێکخراوەیى لە بزوتنەوەى گۆڕان بە هەڵبژاردنى رێکخەرى گشتى و ئەندامانى خانەى راپەڕاندن  لە جڤاتى نیشتمانى، لێرەوە بەڵێن تازە دەکەینەوە کە درێژە پێدەرى ئەو رێبازە دەبین کە لەیەکەم رۆژەوە رامانگەیاندوە".

جەختیشیکردەوە کە پەیام و بەرنامەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لە سەرەتاى دامەزراندنى و یەکەم بەشدارى سیاسییەوە لە بەرژەوەندى خەڵکى کوردستان و سەروەربونى یاسا و دژایەتى گەندەڵى و باشکردنى بژێوى خەڵک بوە و وتیشى: "بەڵێن تازە دەکەینەوە تۆزقاڵێک لە پرەنسیپ و بەرنامەکانمان کە لەیەکەم رۆژى بزوتنەوەى گۆڕانەوە راگەیەنراوە سازش ناکەین، بەردەوام دەبین لەپێناو ئایندەیەکى گەش و دامەزراندنى پێگەکانى دەوڵەتى سەربەخۆى کوردستان".
26/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .