سەرۆكی پەرلەمان: هیوادارم درێژە پێدەری رێچكەی كاك نەوشیروان بین
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت؛ بزوتنەوەی گۆڕان بە ستایڵ و بەرنامەكەی، بۆشاییەكی گەورەی لە ژیانی سیاسی ئێستای كوردستان پڕكردوەتەوە و دەڵێت: "هیوادارم رێکخەرى گشتى و خانەى راپەڕاندن و ئێمە و هەڵسوڕاوانی دیکەى گۆڕان، درێژە پێدەری رێچكەی كاك نەوشیروان بین".

د. یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی رێكخەر و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازێت لە ئەركە نوێیەكەیاندا و دەڵێت:"لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتنتان لەم قۆناغە دژوارو پڕ كێشانەی هەرێمی كوردستان بۆ دەخوازم، بزوتنەوەی گۆڕان بە ستایڵ و بەرنامەكەی ، بۆشاییەكی گەورەی لە ژیانی سیاسی ئێستای كوردستان پڕكردوەتەوە".هەروەک دەڵێت:"هیوادارم ئێوە و ئێمە و هەڵسوڕاوانی تری گۆڕان، درێژە پێدەری ڕێچكەی كاك نەوشیروان بین، لە خزمەتكردنی هاوڵاتیان و پشتیوانی مافخوراو و هەژاراندا".
26/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .