مه‌سعود بارزانی‌ پیرۆزبایی‌ له‌ ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات

مه‌سعود بارزانی‌ پیرۆزبایی‌ له‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات به‌بۆنه‌ی‌ ده‌ستبه‌كاربونی‌ له‌ ئه‌ركه‌ نوێیه‌كه‌ی‌.

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ ڕێی‌ ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌وه‌ كرد.

له‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فونیه‌دا مه‌سعود بارزانی‌ وێڕای‌ پیرۆزبایی‌ له‌ عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌ به‌بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ به‌ ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان, هیوای‌ خواست هه‌ڵبژاردنی‌ ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ نوێی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ببێته‌ فاكته‌ری‌ پته‌وكردنی‌ یه‌كڕیزی‌ و یه‌كخستنی‌ هه‌موو تواناكان بۆ چاره‌سه‌ری‌ گرفته‌كان.
26/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .