پیرۆزبایی لە رێكخه‌ری‌ نوێ‌‌ و ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن دەکەن
عه‌لی‌ باپیر، ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح جێگرانی‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ پیرۆزبایی له‌ رێكخه‌ری‌ نوێی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن ده‌كه‌ن به‌بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنیانه‌وه‌.

عه‌لی‌ باپیر له‌ په‌یوه‌ندیه‌كدا له‌گه‌ڵ عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌، پیرۆزبایی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ وه‌ك رێكخه‌ر و ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ كردوه‌ و هیوای‌ خواستوه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان درێژه‌ پێده‌ری‌ رێبازی‌ كاك نه‌وشیروان بێت و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ و قه‌یرانه‌كانی‌ هه‌رێم.

هاوكات هه‌ریه‌ك له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح پیرۆزبایی‌ ده‌ستبه‌كاربونیان وه‌ك رێكخه‌ری‌ گشتی‌ له‌ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ كردوه‌ و هیویان خواستوه‌و په‌یوه‌ندی‌ نێوان حیزبه‌كان ئاسایی‌ ببێته‌وه‌و هه‌مو هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان بخرێنه‌ گه‌ڕ.
هاوکات ئه‌مینداری‌ گشتی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ كوردستان په‌یامێكی‌ پیرۆزبایی‌ ئاڕاسته‌ی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان کرد و هیوای‌ سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌ركه‌كانیاندا.

سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین رایگەیاند؛ "به‌ناوی‌ خۆم و سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ كوردستان پڕ به‌دڵ پیرۆزبایی‌ ئه‌ركی‌ نوێتان وه‌ك رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاڕاسته‌ ئه‌كه‌م و هیوادارم سه‌ركه‌وتو بن بۆ رابه‌ڕایه‌تی‌ بزوتنه‌وه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و ئاڕاسته‌كردنی‌ بۆ داهاتویه‌كی‌ گه‌ش و پێشكه‌وتو".

وتیشی:"پیرۆزبایی‌ پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێزان ئه‌ندامانی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن ده‌كه‌م، به‌هیوای‌ قۆناغێكی‌ پڕ له‌ پێشكه‌وتن بۆ په‌یوه‌ندی‌ دو قۆڵی‌ حیزبیمان و به‌ره‌و پێشبردنی‌ پرۆسه‌ی‌ ئاشته‌وایی‌ و چاكسازی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ گشتی‌ بۆ خزمه‌تی‌ گه‌ل و نیشتیمان".

26/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .