گۆڕانخوازانی‌ هه‌ولێر: درێژەپێدەری په‌یامه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا دەبین
له‌ یادی هەشت ساڵه‌ی به‌شداریكردنی‌ گۆڕان له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا، گۆڕانخوازانی هه‌ولێر به‌ڵێنی به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ و ‌په‌یامه‌كانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا، رێبه‌ری‌ نیوسه‌ده‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد.

گۆڕانخوازانی هەولێر له‌یادی هەشت ساڵه‌ی ده‌مه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ئاماژەیان بەوەکرد، بزوتنەوەی گۆڕان رێگه‌یه‌كه‌ بۆ گۆڕانكاری و له‌سه‌ر ئه‌و رێگه‌یه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن.

ئاماژەیان بەوەشکرد، بزوتنەوەی گۆڕان توانی ببێته‌ یه‌كه‌مین هێز له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و یاسا چه‌ندین قوربانی بدات و حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له‌ پێشێلكردنی یاسا رابگرێت.

جەختیش دەکەنەوە لەوەی گۆڕان توانی ببێته‌ یه‌كه‌مین هێز له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و یاسا و له‌ به‌رامبه‌ر نادادی‌ و گه‌نده‌ڵی‌ خه‌باتێكی‌ مه‌ده‌نی‌ و دور له‌ توندوتیژی‌ ده‌ستپێكرد.

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ (25)ی (7)ی ساڵی (2009) له‌ رێگه‌ی دامه‌زراندنی لیستی گۆڕان به‌شداری هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی‌ سیاسی هه‌رێمی كرد و توانی (25) كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت و له‌ پێناو بژێوی خه‌ڵك و چاودێریكردنی‌ حكومه‌ت ببێته‌ ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا و دواتریش بۆ جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ و به‌رنامه‌كانی‌ به‌شداری‌ حكومه‌تی‌ كرد و ئێستاش له‌م دۆخه‌ پڕ له‌ قه‌یرانه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا به‌رپرسیارانه‌ داكۆكی‌ له‌ سه‌روه‌ری‌ یاسا و دامه‌زراوه‌ شه‌رعییه‌كان و مافی‌ خه‌ڵك ده‌كات.

26/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .