د.شۆڕش حاجی‌: دو بۆشایی‌ رێكخراوه‌یمان بە ‌سه‌ركه‌وتوانه‌ پڕكرده‌وه‌
ئه‌ندامێكی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن ڕایده‌گه‌یه‌نێت؛ به‌ چاودێری‌ نوێنه‌ری‌ كۆمسیۆن و یه‌كێتی‌ دادوه‌ران پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ رێكخه‌ر و خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن به‌سه‌ركه‌وتویی‌ به‌ڕێوه‌چوه‌ و توانیویانه‌ دو بۆشایی‌ رێكخراوه‌یی‌ پڕ بكه‌نه‌وه‌.

د.شۆڕش حاجی‌،  سكرتێری‌ كاروباری‌ خه‌ڵك له‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ لێدوانێكیدا جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ جاران زیاتر سورده‌بن له‌سه‌ر سه‌روه‌ری‌ یاسا و به‌رگری‌ له‌ ماف و قوتی‌ خه‌ڵك.

وتیشی: له‌و پێناوه‌دا هه‌مو هه‌وڵێكی‌ خۆیان بۆ باشكردنی‌ گوزه‌رانی‌ خه‌ڵك ده‌گرنه‌به‌ر و درێژه‌ به‌ په‌یام و به‌رنامه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌ده‌ن كه‌ له‌رابردودا له‌سه‌ری‌ دامه‌زراوه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ به‌ چاودێری‌ نوێنه‌ری‌ كۆمسیۆن و یه‌كێتی‌ دادوه‌ران هه‌ڵبژاردنی‌ رێكخه‌ری گشتی و خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن به‌سه‌ركه‌وتویی‌ به‌ڕێوه‌چوه‌، وە توانییان دو بۆشایی‌ رێكخراوه‌یی‌ پڕ بكه‌نه‌وه‌.
26/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .