پیرۆزبایى لە رێکخەرى گشتى و ئەندامانى خانەى راپەڕاندن دەکات
ئارام شێخ محەمەد، پیرۆزبایى لە رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان و ئەندامانى خانەى راپەڕاندن دەکات و دەڵێت:"لەم بۆنەیەدا شتێک شایستەى مکوڕ بون و تەئکیدکردنەوە بێت، سوربونە لەسەر رێباز و بەرنامەکانى نەوشیروان مستەفا، کە تا کۆتایى ژیانى بێشەى خەبات و بەرگریکردنى لەدادى کۆمەڵایەتى و ئازادییە مەدەنیەکان و سەروەرى یاسا و دەستەبەرکردنى ژیانێکى شەرفەمەندانە بو بۆ خەڵکى کوردستان".

ئارام شێخ محەمەد،  جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان و ئەندامانى خانەى راپەڕاندن دەکات و دەڵێت:"بەبۆنەى وەرگرتنى متمانە و هەڵبژاردنتان بۆ ئەو بەرپرسیارتیە نوێیە و تەواوکردنى پەیکەرەى سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان، پیرۆزباییەکى گەرمتان لێدەکەم ئومێدى سەرکەوتن و سەربەزیتان بۆ دەخوازم".

دەشڵێت: "بزوتنەوەکەمان لەم قۆناغە هەستیارەدا هەنگاوێکى گەورەى لەژیانى سیاسى و رێکخراوەیى بەسەرکەوتویى تێپەڕاند و گوڕوتینێکى نوێیدا بەهیواو ئومێدى هەژاران و هەموو ئەو ئازادیخوازانەى بزوتنەوەى گۆڕان بەئاوێنە و نمایندەى ئازار و نەهامەتیەکانى خۆیان دەزانن و چاوەڕانى گەورەیان لێیەتى".

هەروەک ئاماژەى بەوەکردوە؛ لەم بۆنەیەدا شتێک شایستەى مکوڕ بون و تەئکیدکردنەوە بێت، "سوربونە لەسەر رێباز و بەرنامەکانى مامۆستا و رێبەرى گەورەمان نەوشیروان مستەفا، کە تا کۆتایى ژیانى بێشەى خەبات و بەرگریکردنى لەدادى کۆمەڵایەتى و ئازادییە مەدەنیەکان و سەروەرى یاسا و دەستەبەرکردنى ژیانێکى شەرفەمەندانەى بۆ خەڵکى کوردستان، کردە سەنگەرى یەکەمى و وەک جەنگاوەرێکى خۆنەویست و پارێزەرێکى ئازا بێ ماندوبون تێکۆشا لەپێناویدا".
27/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .