حه‌سه‌ن عه‌له‌وی‌ پیرۆزبایی‌ لە رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دەکات
حه‌سه‌ن عه‌له‌وی‌ سیاسه‌تمه‌دار و بیرمه‌ندی‌ عێراقی‌ په‌یامێكی‌ پیرۆزبایی ئاراسته‌ی‌ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دەکات.

دەقى نامەى پیرۆزباییەکە:

برای‌ تێكۆشه‌رم عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌
قورسه‌ له‌سه‌رمان پیرۆزباییت لێبكه‌ین وه‌ك سه‌ركرده‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، چونكه‌ جێگه‌ی‌ سه‌ركرده‌یه‌ك ده‌گریته‌وه‌ كه‌  دارگوێزه‌كان بۆی‌ غه‌مباربون و جێگه‌ی‌ هاوڕێیه‌ك ده‌گریته‌وه‌ كه‌ جێگه‌ی‌ خۆی‌ له‌ دڵی‌ بۆیاخچییه‌كان و پاسه‌وانی‌ خوێندنگه‌كان كردبوه‌وه‌ هه‌روه‌ك چۆن له‌ دڵی‌ منیشدا سه‌قامگیر بو.

به‌ڕێزت سه‌ربه‌رزیی پاكێتی‌ و تین و تاوی‌ و پیاوه‌تیت به‌ میرات بۆ به‌جێماوه‌، له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ مافی‌ ئه‌وه‌ت هه‌یه‌ پیرۆزباییت لێبكرێت، وه‌ك ئه‌مینداری‌ میراتی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا و گه‌لێك كه‌ له‌ برسێتیدا جه‌نگا و كاتێكیش ئاشتی‌ گه‌یشته‌ كوردستان سكه‌كان به‌  پاره‌ی‌ حه‌رام تێربون و برسییه‌كانیش به‌ برسی‌ مانه‌وه‌، لێره‌وه‌ ئیتر نه‌وشیروان په‌یدابو گۆڕان په‌یدابو عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌ په‌یدابو.

حه‌سه‌ن عه‌له‌وی
2017/7/25‌ قوبرس
27/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .