حیزبەکانی رۆژهەڵات پیرۆزبایی هەڵبژاردنەکانی گۆڕان دەکەن
سكرتێری‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران و سكرتێری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستان بۆ هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی‌ له‌ عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی دەکەن.

ده‌قی‌ پیرۆزبایی مستەفا هیجری سكرتێری‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران 
به‌رێز كاك عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌، رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان
وێڕای‌ سڵاو حورمه‌ت..
به‌بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنتان به‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پیرۆزبایی‌ گه‌رمتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین ‌و هیوادارین كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئه‌ركه‌كانتاندا سه‌ركه‌وتو ‌و سه‌ربه‌رز بن.
ئێمه‌ وه‌ك باقی‌ خه‌ڵكی‌ نیشتمانپه‌روه‌ری‌ كوردستان چاوه‌ڕوانیمان ئه‌وه‌یه‌ له‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ گرنگه‌ وه‌ك ده‌رفه‌تێك كه‌ڵك وه‌ربگرن بۆ پێكهێنانی‌ یه‌كڕیزی‌ كورد له‌ باشور‌و یارمه‌تیدان بۆ چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانه‌كان. 
له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا كه‌ باشوری‌ كوردستان به‌ره‌و ریفراندۆم به‌ مه‌به‌ستی‌ دیاریكردنی‌ چاره‌نوسی‌ خۆی‌ ده‌چێ‌ ‌و دوژمنانی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌ پیلانی‌ له‌باربردنی‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ گرنگ ‌و مێژوییه‌دان، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ به‌رپرسیاریه‌تی‌ به‌ڕێزتان ‌و باقی‌ هاورێیانتان ده‌توانێ‌ ده‌وری‌ گرنگ له‌م راستایه‌دا بگێڕێ‌. 
مسته‌فا هیجری‌
سكرتێری‌ گشتی‌ حزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران


دەقی پەیامی پیرۆزبایی عومەری ئیلخانیزادە سكرتێری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستان:
برای‌ به‌رێز‌و خۆشه‌ویستم كاك عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌
وێڕای‌ سڵاوێكی‌ گه‌رمی‌ هاوخه‌باتی‌، له‌لایه‌ن خۆم ‌و هاوڕێیانی‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستانه‌وه‌ پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م، به‌بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنتان به‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان.
هه‌روه‌ها له‌ڕێگای‌ جه‌نابته‌وه‌ پیرۆزبایی‌ له‌ هه‌مو هاوڕێیانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن ‌و باقی‌ به‌رپرسانی‌ ‌و سه‌ركردایه‌تی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌تان ده‌كه‌م.
دڵنیام له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی‌ ئێستای‌ ناوچه‌كه‌‌و كوردستان ده‌وری‌ گرنگی‌ خۆتان بۆ دیموكراسی‌ ‌و دادپه‌روه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ‌و ئاشته‌وایی‌ ده‌گێڕن ‌و ئێمه‌ش له‌و بوارانه‌دا ئاواتی‌ سه‌ركه‌وتنمان هه‌یه‌ بۆتان.
براتان - عومه‌ر ئیلخانی‌ زاده‌
سكرتێری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستان
27/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .