وه‌فدێكی پارتی سه‌ردانی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دەکات
وه‌فدێكی سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ له‌ سلێمانی، سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات و  له‌گه‌ڵ رێكخه‌ری گشتی ‌و ژماریه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن كۆدەبێتەوە.

به‌ مه‌به‌ستی‌ گه‌یاندنی‌ په‌یامی‌ پیرۆزبایی، وه‌فدێكی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ سلێمانی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌دهه‌م بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ سلێمانی و هەڵەبجە، سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد و له‌لایه‌ن عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌راندنەوە پێشوازیان لێكرا.

 وه‌فده‌كه‌ی پارتی پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی رێكخه‌ر گشتی و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن كرد و هیوایان خواست كێشه‌كانی هه‌رێم به‌رێگای یاسایی چاره‌سه‌ر بكرێن.

لەبەرامبەردا عومەر سەید عەلی، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت پێش هه‌رشتێك ژیان و بژێوی خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم باش بكرێت و كێشه‌ داراییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.

بڕیاره‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتو وه‌فدی هه‌ردولا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێم كۆببنه‌وه‌.
27/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .