کونسوڵی روسیا پیرۆزبایی لە رێکخەری گشتی دەکات
کونسوڵی گشتی روسیای فیدراڵی لە هەولێر پیرۆزبایی لە عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات و ئامادەیی هاوکاری وڵاتەکەی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان و هەرێمی کوردستان دوپات دەکاتەوە.

یەڤگینی ئارژانتسێڤ، کونسوڵی گشتی روسیای فیدراڵ لە هەرێمی کوردستان بەوەکالەت، لە نامەیەکدا پیرۆزبایی لە عومەر سەید عەلی دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ئامادەیی تەواوی کونسوڵگەریی گشتی روسیا دەردەبڕێت بۆ هاوکاریی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان روسیا و هەرێمی کوردستان.

کونسوڵی گشتی، هیوای تەندروستی و سەرکەوتن بۆ رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەخوازێت لە ئەرک و بەرپرسیارێتییە گرنگ و نوێیەکەیدا.
27/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .