رابه‌ری‌ بزوتنه‌وه‌ پیرۆزبایی‌ له‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ ده‌كات
رابه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ كوردستان په‌یامێكی‌ پیرۆزبایی‌ ئاڕاسته‌ی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن ده‌كات به‌بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنیان له‌ ئه‌ركه‌ نوێیه‌كه‌یاندا.له‌ په‌یامه‌كه‌ی‌ عیرفان عه‌لی‌ عه‌بدولعه‌زیز بۆ عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌ هاتوه‌، "پیرۆزبایی‌ خۆمان ئاڕاسته‌ی‌ جه‌نابتان و ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن ده‌كه‌ین، به‌بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ به‌ڕێزتان وه‌ك رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و ته‌واوی‌ ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندن، ئومێده‌وارین بونی‌ جه‌نابتان له‌و شوێنه‌دا ببێته‌ فاكته‌ری‌ نه‌هێشتنی‌ كێشه‌ و گرفته‌كان و ئاشتی‌ و ئارامی‌ باڵبكێشێت به‌سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان".
27/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .