پیرۆزبایی یونامی بۆ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان
یان كۆبیچ، نێردراوی‌ تایبه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق یۆنامی‌، پیرۆزبایی‌ له‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ و ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات. ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌:
به‌ڕێز رێكخه‌ری‌ گشتی‌
پێم خۆشه‌ كه‌ڵك له‌م ده‌رفه‌ته‌ وه‌ربگرم بۆ ئه‌وه‌ی‌ پیرۆزباییتان لێبكه‌م به‌ بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنتان به‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان.
هیوای‌ سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم له‌ كاری‌ نوێتان و هیوای‌ كاری‌ هاوبه‌ش ده‌خوازم له‌ داهاتودا، له‌گه‌ڵ هه‌ر كارێك بكرێت له‌ پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی‌ ئاسایش و ئارامی‌ عێراقدا.
له‌گه‌ڵ رێزدا
یان كۆبیچ
نێردراوی‌ تایبه‌تی‌ سكرتێری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ عێراق – یۆنامی‌
27/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .