كۆنگره‌ی‌ نیشتیمانی‌ عێراق پیرۆزبایی لە بزوتنەوەی گۆڕان دەکات
ئاراس حه‌بیب كه‌ریم، ئه‌مینداری‌ گشتی‌ حیزبی‌ كۆنگره‌ی‌ نیشتیمانی‌ عێراق به‌بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ رێكخه‌ر و ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن، بروسكه‌یه‌كی‌ پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كرد.

ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌:
به‌وپه‌ڕی‌ دڵخۆشییه‌وه‌ هه‌واڵی‌ هه‌ڵبژاردنتان له‌ شوێنی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌كو رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانم پێگه‌یشت، كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ هه‌شته‌مین ساڵیادی‌ دامه‌زراندنی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌تان له‌ رۆژی‌ (25)ی‌ ته‌موزدا.

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ به‌ناوی‌ خۆم و به‌نوێنه‌رایه‌تی‌ سه‌ركرده‌ و ئه‌ندامانی‌ كۆنگره‌ی‌ نیشتیمانییه‌وه‌ جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاسته‌ ده‌كه‌م و هیوادارم سه‌ركه‌وتو و خۆراگر بن و بزوتنه‌وه‌كه‌تان زیاتر به‌ره‌وپێش بچێت و گه‌شه‌ بكات.

27/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .