محه‌مه‌دی‌ حاجی‌ مه‌حمود پیرۆزبایی‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات
سكرتێری‌ حیزبی‌ سۆسیالیست دیموكراتی‌ كوردستان په‌یامێكی‌ پیرۆزبایی‌ ئاڕاسته‌ی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و ئه‌ندامانی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌كات.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی‌ محه‌مه‌دی‌ حاجی‌ مه‌حموددا هاتوه‌، "به‌بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنتان به‌ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، جوانترین پیرۆزبایتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م و هیوادارم ئه‌م ئه‌ركه‌ نوێیه‌تان ببێته‌ هه‌وێنی‌ ئاشته‌وایی‌ و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌و گرفته‌كان و به‌دیهێنانی‌ یه‌كڕیزی‌ نیشتیمانی‌، به‌ تایبه‌ت كه‌ كوردستان به‌ دۆخێكی‌ تایبه‌تدا تێپه‌رده‌بێت بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ ئاسته‌نگ و دژوارییه‌كان و گه‌یشتن به‌ ئامانجی‌ ره‌وای‌ گه‌له‌كه‌مان".

ئومێدیشی‌ خواستوه‌ قۆناغی‌ نوێی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان قۆناغی‌ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی‌ زیاتر بێت.
28/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .