سەرکردایەتی کەنەکە سەردانی گۆڕان دەکات
وه‌فدێكی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆنسه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیان كرد و له‌لایه‌ن رێكخه‌ری‌ گشتی‌ و ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنه‌وه‌ پێشوازیان لێكرا.

له‌ درێژه‌ی‌ سه‌ردانی‌ وه‌فدی‌ هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بۆ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان, وه‌فدێكی‌ باڵای‌ ده‌سته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كوردستان(کەنەکە) سه‌ردانی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیان كرد و له‌لایه‌ن عومه‌ری‌ سه‌یدی‌ عه‌لی‌ و ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنه‌وه‌ پێشوازیان لێكرا.

وه‌فدی‌ كه‌نه‌كه‌ هیوایان خواست له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ی‌ گه‌لی‌ كوردی‌ پێدا تێپه‌ڕده‌بێت له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی‌ كوردستان, بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان وه‌ك هه‌میشه‌ به‌گوڕو تینه‌وه‌ له‌ خه‌باتی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و نیشتیمانی‌ كوردستان به‌رده‌وام بێت.

جەختیان کردوە کە هیواخوازن بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رۆڵی‌ گرنگ ببینێت له‌چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ هه‌رێم و هه‌میشه‌ له‌به‌ره‌ی‌ به‌رگریی له‌ماف و داخوازیه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستاندا بمێنێته‌وه‌.

28/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .