پیرۆزبایی حیزبی‌ شیوعی‌ بۆ بزوتنەوەی گۆڕان
حیزبی‌ شیوعی‌ كوردستان په‌یامێكی‌ پیرۆزبایی‌ ئاڕاسته‌ی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ و ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات به‌ بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنیان له‌ ئه‌ركه‌ نوێیه‌كه‌یاندا.

له‌په‌یامه‌كه‌ی‌ حیزبی‌ شیوعیدا هاتوه‌ "به‌بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنتان وه‌ك رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن، پیرۆزبایی‌ هاوڕێیانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ حیزبمانتان پێڕاده‌گه‌یه‌نین، هیوای‌ سه‌ركه‌وتن بۆ به‌ڕێزتان و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌خوازین".

ئەوەش هاتوە "هیوادارین به‌هه‌مو لایه‌ك له‌ حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كوردستانیه‌كان و تێكڕای‌ ئازادیخوازان و پێشكه‌وتنخوازان، ئاوات و ئامانجه‌كانی‌ گه‌له‌كه‌مان له‌ دیاریكردنی‌ مافی‌ چاره‌ی‌ خۆنوسین و ده‌وڵه‌تی‌ نیشتیمانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ بێنینه‌ دی‌ و قه‌یرانی‌ سیاسی‌ و ئابوری‌ و قه‌یرانی‌ پرۆسه‌ی‌ حكومڕانی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكه‌ین".

28/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .