پارتی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كوردستان پیرۆزبایی‌ له‌ ڕێكخه‌رو ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌راندنی‌ گۆڕان ده‌كات


پارتی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كوردستان په‌یامێكی‌ پیرۆزبایی‌ ئاراسته‌ی‌ عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌ ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌راندن كردوه‌..

ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌.
به‌ناوی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كوردستان به‌ بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنتان وه‌ك ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و  هه‌ڵبژاردنی‌  هه‌ڤاڵانی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌راندنی‌ بزووتنه‌وه‌كه‌تان، پیرۆزبایی‌ گه‌رم ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێزتان و ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌راندن ده‌كه‌ین و هیوادارین له‌ كاره‌كانتاندا سه‌ركه‌وتووبن.

 ئه‌مڕۆ كوردستان له‌ قۆناغێكی‌ ناسك و هه‌ستیاردایه‌ بۆیه‌ ئه‌و گۆرانكاریه‌ش كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌دا جێگه‌ی‌ ئومێدی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌ به‌وه‌ی‌ تێكڕای‌ لایه‌نه‌كان هه‌نگاوی‌ جدی‌ بهاون به‌ره‌و بنیاتنانی‌ یه‌كڕیزی‌ نیشتیمانی‌ له‌پێناو گه‌یشتنی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌ ئامانج.

له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ ده‌خوازین په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كوردستان به‌ره‌و باشتر و گه‌شه‌سه‌ندن بچێت له‌پێناو خزمه‌تكردنی‌ دۆزی‌ گه‌له‌كه‌مان.

- مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كوردستان
28/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .