حزبی‌ پێشكه‌وتنخوازی‌ دیموكراتی‌ كوردستان پیرۆزبایی‌ له‌ رێكخه‌ری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات

حزبی‌ پێشكه‌وتنخوازی‌ دیموكراتی‌ كوردستان په‌یامێكی‌ پیرۆزبایی‌ ئاراسته‌ی‌ ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌راندن كرد.

 ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌.

به‌ بۆنه‌ی‌ یادی‌ دامه‌زراندن و هه‌ڵبژاردنی‌ ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ و ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌راندنی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌تان به‌ ناوی‌ خۆمان و هه‌موو ئه‌ندامانی‌ حزبه‌وه‌ پیرۆزبایی‌ گه‌رم ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێز عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌ و ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌راندن  و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و دۆستانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كه‌ین، ئێمه‌ش به‌و سه‌ركه‌وتنه‌  چاره‌نوس سازه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌كان زیاتر خۆشحاڵ بووین كه‌ توانیتان به‌ عه‌قڵ و مه‌نتیق  و حیكمه‌ت ئه‌و كاره‌تان به‌ ئه‌نجام گه‌یاند و ئه‌ركی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌تان سپارده‌ كۆمه‌لێك كه‌سی‌ به‌ ئه‌زموون و قاڵبووی‌ سیاسه‌ت كه‌پاشخانێكی‌ باشیان هه‌یه‌ له‌ ئیداره‌دانی‌ سیاسی‌  له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، كه‌ ئومێدی‌ ئه‌وه‌ی‌ لێده‌كرێت دۆخی‌ چه‌قبه‌ستووی‌ سیاسی‌ هه‌رێم جوڵه‌یه‌كی‌ باشی‌ تێبكه‌وێت.

مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ حزبی‌ پێشكه‌وتنخوازی‌ دیموكراتی‌ كوردستان
28/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .