سكرتێری‌ سازمانی‌ خه‌باتی‌ كوردستانی‌ ئێران پیرۆزبایی‌ له‌ ڕێكخه‌ری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات

سكرتێری‌ سازمانی‌ خه‌باتی‌ كوردستانی‌ ئێران  په‌یامێكی‌ پیرۆزبایی‌ ئاراسته‌ی‌ ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان  كردوه‌.

ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌.

به‌ڕێز كاك عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌، به‌بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنت به‌ ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پیرۆزبایی‌ گه‌رمت ئاراسته‌ ده‌كه‌م.

ئومێده‌وارم له‌ ئه‌ركی‌ ڕێكخه‌ری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كده‌نگی‌ و  یه‌كڕیزی‌ له‌ نێوان هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ كوردستان و ڕاپرسی‌ و كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان كوردستان سه‌ركه‌وتوو بیت.

سازمانی‌ خه‌باتی‌ كوردستان خوازیاره‌ هێزه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ داڕشتنی‌ سیاسه‌تی‌ ئوسوڵی‌ ڕوبه‌ڕووی‌ سیاسه‌تی‌ زیانبار و دوژمنكارانه‌ی‌  ده‌سه‌لاَته‌ دیكتاتۆره‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ ببنه‌وه‌.

بابه‌شێخ حوسه‌ینی‌
سكرتێری‌ گشتی‌ سازمانی‌ خه‌باتی‌ كوردستانی‌ ئێران
28/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .