كه‌جه‌كه‌ بۆ گۆڕان: وه‌كو ته‌ڤگه‌رێكی برای بزوتنه‌وه‌كه‌تان هه‌میشه‌ هاوكارتان ده‌بین

كۆما جڤاكێن كوردستان كه‌جه‌كه‌ پیرۆزبایی‌ له‌ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و  ئه‌ندامانی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ خانه‌ی‌ راپه‌راندن ده‌كات .
ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌:

 به‌ڕێز عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
دوای كۆچی دوایی رێبه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان برامان نه‌وشیروان مسته‌فا، بزووتنه‌وه‌كه‌تان ده‌ستی به‌ قۆناغێكی نوێی‌ هه‌ڵبژاردنی دیموكراتی له‌ نێو دام و ده‌زگاكانی دا كرد و له‌ ئه‌نجامدا رێكخه‌ری گشتی و خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندن هه‌ڵبژێردران. به‌بۆنه‌ی ئه‌م پرۆسه‌ دیموكراسیی و خۆ رێكخستنه‌وه‌ی كه ئه‌نجامتان داوه‌، پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و هه‌موو ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن ده‌كه‌ین.
 سه‌ركه‌وتنی ئێوه‌ له‌ كاتێكدا كه باشووری كوردستان ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی ئابووری و سیاسی بۆته‌وه‌ خاوه‌ن به‌ها و گرنگییه‌كی تایبه‌ته‌. 
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌ك له‌ ئاستی هه‌رێمایه‌تی، به‌ڵكو له‌ ئاستی نه‌ته‌وه‌ییدا له‌ گه‌ڵ كێشه‌ی كورد مامه‌ڵه‌ی كردووه‌و له‌ تێكۆشان و نرخ و به‌هاكانی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان خاوه‌ندارێتی كردووه‌.
ئێمه‌ وه‌كو ته‌ڤگه‌رێكی برای بزووتنه‌وه‌كه‌تان كه هه‌مان نرخ و به‌ها په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین، به‌رده‌وام له‌ گه‌ڵ ئێوه‌ له‌ نێو ته‌بایی و هاوكاریدا ده‌بین.
هاوسه‌رۆكایه‌تی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان-  كه‌جه‌كه‌.
28/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .