ژنانی‌ گۆڕان پرۆژه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ و خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندن ده‌كه‌ن
ژنانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان سه‌ردانی‌ ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن و پرۆژه‌یه‌كیش ده‌ده‌نه‌ ڕێكخه‌رو خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندن.

ژماره‌یه‌ك له‌ ژنانی‌ هه‌ڵسوڕاوی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ ئۆرگانه‌ جیاوازه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ پیرۆزبایی‌ و گه‌یاندنی‌ په‌یامی‌ خۆیان به‌ ڕیكخه‌ری‌ نوێی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان  و خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندن له‌ گه‌ڵ عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌ و شۆڕش حاجی‌ سكرتێری‌ كاروباری‌ خه‌ڵك كۆبونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژنان به‌ڵێنیان دا شانبه‌شانی‌ هه‌ڵسوڕاوان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ به‌دیهێنانی‌ په‌یامه‌كانی‌ گۆڕان و پرۆژه‌یه‌كیشیان پێشكه‌ش به‌ ڕێكخه‌رو خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندن كرد.

لای‌ خۆشیه‌وه‌ عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌ وێڕای‌ ده‌ستخۆشی‌ و به‌رزنرخاندنی‌ خه‌باتی‌ ژنان له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ڵێنی‌ پێدان به‌ هه‌موو جۆرێك هاوكاریان بێت له‌سه‌ر خستتنی‌ كاره‌كانیان له‌ پێناو به‌ره‌وپێشبردنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان.





.
28/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .