پیرۆزبایی عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌ بۆ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌، ئه‌مینداری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ جیهانی‌ زانایانی‌ موسڵمان، په‌یامێكی‌ پیرۆزبایی‌ ئاراسته‌ی‌ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ ده‌كات به‌بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ وه‌ك رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان.

كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌:
بۆ به‌رێز كاك عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌، رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان
به‌بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنتان به‌رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پیرۆزباییه‌كی‌ گه‌رم ئاڕاسته‌ی‌ به‌رێزتان ده‌كه‌ین ‌و هیوادارین له‌م ئه‌ركه‌ نوێیه‌تاندا بتوانن هاوكاربن له‌وه‌ی‌ كه‌ كوردستان به‌ره‌وی‌ ئاشته‌وایی‌ ‌و سه‌قامگیری‌ ‌و چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ سیاسیه‌كانی‌ هه‌نگاو بنێت ‌و به‌ هه‌مومان بتوانین گه‌له‌كه‌مان له‌م قه‌یرانانه‌ رزگار بكه‌ین كه‌ ئێستا تیایدا ده‌ژی‌، له‌ هه‌مان كاتدا پیرۆزبایی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌تان ده‌كه‌ین ‌و هیوای‌ سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین له‌م به‌رپرسیاریه‌تیه‌ نوێیه‌دا.

هه‌ر شادو سه‌ركه‌وتو بن
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌
سه‌رۆكی‌ رابیته‌ی‌ ئیسلامی‌ كورد
 ئه‌مینداری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ جیهانی‌ زانایانی‌ موسڵمان

29/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .